ئەنجامەکانی کۆتا هەڵبژاردن دەریدەخەن یەكێتی زۆر لە پێش لایەنەکانی دیکەوە بووە

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتی یەکەم دەنگ و هێزی پارێزگای سلێمانی بووە و بە رێژەیەکی یەکجار زۆر لە پێش لایەنەکانی دیکەوە بووە.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەنگی یەکەم بووە لە پارێزگای سلێمانی و رێژەی دەنگەکانی 257 هەزار و 359 دەنگ بووە، ئەمەش واتە %41.1ی دەنگەکانی شارەکەی بەدەستهێناوە و حیزب و هێزی یەکەم و، براوەی پارێزگاکە بووە.

هەر بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، نزیکترین لایەن لە یەکێتییەوە نەوەی نوێیە، کە %21.8ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پاش ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستان دێت کە تەنها 57,916 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە رێژەی دەنگی 9.2%ی پارێزگاکە، ئینجا حیزب و لایەنەکانی دیکە دێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: کەرکوک شایستەی خزمەتە، نەک لەبەر دار و پەردووی بارەگایەک بکرێتە زەمینەی ئاژاوە

فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، کەرکوک شایستەی خزمەتکردن و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەک لەبەر دار و پەردووی بینای بارەگایەک شارەکە…
Total
0
Share