سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی والی و جێگری خەلیفەی چەکدارانی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت “ئەبو یاسر ئەلعیساوی” لە چالاکییەکی هەواڵگیریدا کوژراوە.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ 28 ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاند، ” بەڵێنماندا تۆڵەی لەرزێنەر لە باندەكانی داعشی تیرۆریست بكەینەوە، پاڵەوانەكانمان لە چالاكییەكی هەواڵگریدا كۆتاییان بە ئەبو یاسر ئەلعیساوی هێنا ئەوەی خۆی ناونابوو، جێگری خەلیفە و والی عێراق”.
گەلی عێراق.. ئەگەر گفتی دا دەیباتەسەر، بەڵێنمان دا تۆڵەی لەرزێنەر لە باندەكانی داعشی تیرۆریست بكەینەوە، پاڵەوانەكانمان لە چالاكییەكی هەواڵگریدا كۆتاییان بە سەرۆكی تاقمی شەڕخواز هێنا؛ ئەوەی خۆی ناونابوو “جێگری خەلیفە و والی عێراق” ئەبو یاسر ئەلعیساوی.
سوپاس بۆ خودا .. بژی عێراق— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) January 28, 2021