نێچیرڤان بارزانی: فراوانبوونی هێرشەكانی داعش پەیامی جدی و هەڕەشەی ڕاستەقینەن

نێچیرڤان بارزانی لە فراوانبوون و بەردەوامیی هێرشەكانی داعش نیگەرانە و بە پەیامی ‏ترسناك و هەڕەشەی ڕاستەقینە وەسفیدەكات، داوای هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتر و ‏بەپەلەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات.‏

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ‏ڕابردووی داعش بڵاوكردەوە، كە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی ‏چواری دیكە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی پێشمەرگەكان كردووە و هیوای زوو ‏چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواستووە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی “فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار ‏و هێرشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ‏ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە، بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و ‏سوپای عێراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی ‏هەنووكەیی و لەپێشینەیە”.

بۆیە نێچیرڤان بارزانی داوا دەكات “میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە ‏پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی عێراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی ‏هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكەوە بە هەموو هێز و ‏توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

وەزارەتى خوێندنى باڵا هۆشداری دەدات بەو وەرگیراوانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە تا ئێستا پەیوەندییان بەو بەشەوە نەكردووە كە…
زیاتر ببینە

سەرکردەیەکی سوپای پاسداران: هیوادارین لەگەڵ ئیمامی مەهدیدا قاسم سولەیمانیش ‏بگەڕێتەوە

جێگری یاسایی سوپای پاسداران لەکاتی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆسیەی دادگایی ‏تۆمەتبارانی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا ڕایگەیاند، ئەوان بڕوایان وایە قاسم…
Total
0
Share