لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دەوڵەت کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا یەکلایی نەکرایەوە

ئەنجومەنی دەوڵەت کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەبارەی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغداد، بۆ رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دواخست.

بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریدا بۆ کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممە بانگهێشتی دوو راوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی داد و دارایی هەرێم بكات، تاوەکو لە كۆبوونەوەی داهاتوو بە ئامادەبوونی دوو راوێژکارەکەی هەرێم، گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی دەوڵەت هەوڵدەدات رۆژی سێشەممە پێش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران راپۆرت و روونکردنەوەی خۆی لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێم بخاتەروو.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنەکە پێش كۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نەیتوانی راپۆرتی خۆی پێشكەشبكات، ئەوا رۆژی چوارشەممە جارێكی دیکە كۆدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسیی زیاتر بەدەستدەهێنێت

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەم هەڵبژادنە زۆر هەستیارە بەڵام یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسیی…
Total
0
Share