پۆلیسی هەڵەبجە: تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بە سەرییەوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، تەرمی هاوڵاتییەک لە قەزای خورماڵ دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەک بە سەرییەوەیە و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ بەناوی (و. ت. م) کە ئاسەواری فیشەک بە سەرییەوەیە دۆزرایەوە، ئەو هاوڵاتییە پیشەی کاسبە و دانیشتووی قەزای خورماڵە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوانی هەڵەبجە بەڵگەکان هەڵگیراونەتەوە و دەمانچەیەک دەستی بەسەرداگیراوە.

باسی لەوەشکرد، کەسێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share