پاسی یاریزانانی یانەی زاخۆ رۆن ساید دەڕوات

لەدوای دۆڕانیان بەرامبەر بە یانەی دهۆک، یاریزانانی یانەی زاخۆ ویستیان بەپەلە شارەکە جێبهێڵن.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، لەدوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان دهۆک و زاخۆ، ئەو پاسەی کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی یاریزانان بە ئاڕاستەی پێچەوانەی شەقام و بە خێراییەکی زۆر دەڕوات.

بەپێی زانیارییەکان، “ئەم هەنگاوەی شۆفێری پاسی یانەی زاخۆ، بۆ ئەوە بووە کە یاریزانان بێهیچ زیانێک و بە خێرایی بباتە دەرەوەی شاری دهۆک”.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک بەیەک گەیشتن، یانەی دهۆک لە کۆتا ساتەکانی یاریییەکەدا توانیان گۆڵێكی بێبەرامبەر تۆماربکەن و بردنەوە مسۆگەر بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share