بەهای دۆلار دابەزی

لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی دراو 100 دۆلاری ئەمریكی بە 142 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

شوان محەمەد، دوکاندار لە بازاڕی دراوەکەی سلێمانی لەبارەی ناجێگیریی بەهای دۆلار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق بە یاسا بەهای دۆلاری بەرامبەر بە دینار جێگیرکردووە، بەڵام هۆکاری ناجێگیریی بەهای دۆلار، ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەن کە دۆلاریان قۆرخکردووە و لە بەرژەوەندیی خۆیان یاریی بە بازاڕی دراوەوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە 36 ملیار دینارەکەی دیکەمان بۆ بنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە راگەیەندراوێک، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، پارەی کەم بۆ…
Total
0
Share