وتاربێژی مزگەوتێکی بەغداد لەکاتی وتاری هەینیدا چۆن گیانیلەدەستدا؟

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی وتاری هەینی وتاربێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی ناوچەی دۆرەی بەغداد دوای هێنانەخوارەوەی لەسەر مینبەر گیانیلەدەستدا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی وتاری هەینی لە مزگەوتی کەریم ناسر لە ناوچەی دۆرەی بەغداد چەند نوێژخوێنێک هەڵیانکوتاوەتە سەر شێخ عەبدولستار قەرەگۆلی کە وتاربێژی مزگەوتەکە بووە و بە زۆر هێناویانەتە خوارەوە و رێگایان نەداوە وتارەکەی تەواوبکات.

ئاماژەیان بەوەشکرد، وتاربێژی مزگەوتەکە نەخۆشی دڵی هەبووە، بەهۆی کاریگەریی ئەو دەمەقاڵێیەی روویداوە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
گیانلەدەستدانی ئەو وتاربێژە ناڕەزایەتیی بەشێک لە هاوڵاتییان و کەسایەتییە ئاینییەکانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لای خۆیەوە دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، “ئەوەی روویدا تاوانێکی گەورەبوو، بە هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تاوانباران دەرچووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: وەفدێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەچێتە بەغداد

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاییندەیەکی نزیکدا وەفدێک بەمەبەستی گفتوگۆ و گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆهاوتاکردنی مووچە، ئیمتیازات…
Total
0
Share