وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی هەرێم لە کۆبوونەوەدان

بەپێی زانیارییەکان، وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵی هەرێم، لە کۆبوونەوەدان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکردووە.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی دانوستانکاری عێراق کۆنووسەکە و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەفدی هه‌رێم بە وردی بۆ سودانی دەخەنەڕوو و بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەش، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر چۆنیەتیی دابەشکردن و رادەستکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم بە بەغداد و بابەتی هەناردەی نەوت، یەکلابکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی پارێزگاكان دەتوانن مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بە شۆفێران بدەن

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵى نوێوه‌ مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە ‏بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەردێت بە شۆفێران.‏ عه‌قید بەختیار…
Total
0
Share