پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ئاگرەکەی سنووری گاپیڵۆن کۆنترۆڵکرا

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هاوکاری و بەشداریی کارمەندانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی گاپیڵۆن و خۆبەخشانی سنوورەکە، سەرەڕای سەختیی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین و دوای زەحمەتێکی زۆر تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری گوندەکانی گەورەدێ و وڵاغلو کەوتەوە، لەگەڵ زانینی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستبەجێ تیمێک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و، پاش زەحمەتییەکی زۆر تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان نزیکەی 800 دۆنم لە پوش و پاوانی سروشتی سوتاون و زیانێکی زۆر بەر سروشتی ناوچەکە کەوتووە.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە لە فەرمانگەکاندا کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کاتژمێرێک دواخراوە. بەپێی…
Total
0
Share