لە هەولێر ئاگر لە بینایەك كەوتەوە

دیمەنێكی ساتی ئاگرەكە

لە هەولێر ئاگر لە بینایەك كەوتەوە و تائێستا لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە نەتوانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بینایەك لە ناوەندی شاری هەولێر كەوتەوە كە پێشتر نووسینگەی كەناڵێكی راگەیاندن بووە و دەكەوێتە نزیك هۆتێل شیراتۆن.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، سەرجەم تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام هێشتا كۆنتڕۆڵنەكراوە.

ئاگرەكە گەورەیە و كۆنتڕۆڵكردنی ئاستەم بووە، وەك ئەوەی پەیامنێرمان وتی.

ئەوەشی وت، بەنزینخانەیەك دەكەوێتە نزیك شوێنی رووداوەكە و تیمەكان زۆرترین هەوڵیان خستووەتەگەڕ بۆ رێگری لە تەشەنەسەندی ئاگرەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: پڕۆژەی رووناكی پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و دەبێت هەموو لایەك پشتیوانی لێبكەین

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی رووناكی پڕۆژەیەكی ستراتیژیی هەرێمی كوردستانە و دەبێت هەموو لایەكمان پشتیوانی لێبكەین. ئومێد خۆشناو پارێزگاری…
Total
0
Share