مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی دانوستانەکانی هەرێم و بەغدادیان کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم لە دیدارێکدا لەگەڵ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوولا و دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان کرد.

لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد و بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا”.

هەر لە دیدارەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەڕیوە لەوەی کە سەرۆکی نوێی ئەمریکا و ئیدارەکەی شارەزا و ئاگاداری بارودۆخی عێراق و هەرێمی و کوردستانن.

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە، ” ئامادەین بۆ کارکردن و هەماهەنگیکردن بۆ بەهێزترکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بەشێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بووە بە ڕێڕەوی دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و لێکەوتەکانی و کێشە ئابووری وسیاسییەکانیان.

بابەتی پێشتر

شاندەكەی حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بەغداد

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق: دۆخی پەیوەندی لایەنەكان ئەركی پەرلەمانی بەتەواوی قورس كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەی حاجیاوا دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، “تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەی قەزای حاجیاوا دەستگیرکرا”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە…
Total
0
Share