شاندەكەی حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بەغداد

پاش گەڕانەوەیان بۆ هەولێر، مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ دانوستانی بەغداد كۆبووەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شاندەكە بگەڕێتەوە بەغداد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 کۆبووەوە”.

ئاماژە بەوەكراوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حكومەت و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی خراوەتەڕوو.

شاندەکە ئاماژەی بەوەداوە، “گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاڕاستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات”.

ئەوەشیان ئاشكراكردووە، “بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغداد”.

بابەتی پێشتر

کرۆس: 30 هەزار کەس هاتن بۆ بینینم، لێرەوە تێگەیشتم ڕیاڵ مەدرید چییە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی دانوستانەکانی هەرێم و بەغدادیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share