هاتوچۆی سلێمانی: بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی دەروازەی سلێمانییەوە جموجۆڵی هاتوچۆ دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی دەروازەی سلێمانییەوە جموجۆڵی هاتوچۆ دروستبووە و تیمەکانیان تاوەکو ئێستا لە ئەرکدان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانمان لە ئەرکدان بۆ رێکخستنی ھاتوچۆی شۆفێران و گەشتیاران، کە لەئێستادا لە ناوچەی شارباژێڕ، سیتەک، تونێلی پێشڕەو و ھەواری شار بەهۆی فێستیڤاڵی (دەروازەی سلێمانی) کە بەڕێوەدەچێت، جموجۆڵی زۆری هاتوچۆ دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانمان سەرقاڵی رێکخستنی رەوش و سیستمی ھاتوچۆن بەمەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ.

لە رۆژی 4ـی 9ـوە دووەمین فێستیڤاڵی (دەروازەی سلێمانی) دەستیپێکردووە و بڕیارە تاوەکو 11ـی 9، بەردەوامبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی دووشەممەی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە تاییدا حكومەتی هەرێم، بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌…
Total
0
Share