نوخشە ناسیح وەک یەکەمین ژنە پارێزگار خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا

پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ نوخشە ناسیح، وەک یەکەمی ژنە پارێزگار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم، خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ، لە دەیەمین کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ رێزلێنان لە نوخبە نیشتمانییەکان، کە بە پاڵپشتیی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وەک یەکەمین خاتوون لە پۆستی پارێزگار لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، خەڵاتی رێزلێنانمان پێبەخشرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم خەڵاتە کە لەلایەن نوێنەرانی چەندین پارێزگای عێراق و کوردستانەوە پێشکەشکرا، نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو دەستکەوتێکە بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەری کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، “وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، داننانێکی گرنگە بە توانای ژنانی کورد لە وەرگرتنی پۆستە باڵاکان و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیاندا؛ بەردەوامدەبین لە خزمەتکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share