یاریزانانی تێنسی سەرزەوی لە زیندانی ئاڵتونیی ئوسترالیا ڕزگاریان بوو

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ یەکێکبوو لەو ئەستێرانەی لە هۆتێلە تایبەتەکەی کەرەنتین کرابوو

دوای دوو هەفتە کەرەنتینکردنی ئەستێرەکانی تێنسی سەرزەوی لە ژوورەکانیان لە هۆتێلێکی تایبەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی بە وادەکە دەهێنن و دەست بە مەشقوڕاهێنانەکان دەکەنەوە.

لە ماوەی ڕابردوو بڕیاربوو پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەزار کەس کە پێکهاتبوون لە یاریزانان و ستافەکانی ڕاهێنان لە وڵاتەکانیان بەرەو ملبۆرن گەشتیان کرد، بەڵام دوای پشکنینەکان دەرکەوت هەشت تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو 17 گەشتی ئاسمانی تۆمارکراون.

بەم هۆیەوە سەرجەم یاریزانە ناودارەکان لە هۆتێلەکانیان کەرەنتینکران و لەژێر چاودێری توندی ڕێکخەراندا بوون، هەندێکیان بە پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزیەوە ڕێگەیان پێدەدرا ڕۆژانە پێنج کاتژمێر ڕاهێنان بکەن، هەندێکی دیکەشیان لە ژوورەکانیان یارییان لەگەڵ چوار دیواردا دەکرد و بە ڕاهێنانە جەستەییەکانەوە خۆیان سەرقاڵکرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە کەرەنتینی یاریزانان کۆتاییدێت و ڕێگەیان پێدەدرێت شەش یەکەی مەشقوڕاهێنان وەک ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتیە گەورەکەی گراند سلام ئەنجامبدەن، بەڵام ماوەی یەکەکان لە دوو هەفتە بۆ هەفتەیەک کورتکراوەتەوە تاوەکو قەرەبووی کاتی لەدەستدراو بکرێتەوە.

ڕافا نادال، ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی ئیسپانیا و جیهان

ڕاهێنانەکان لە “ملبۆرن پارک” ئەنجامدەدەرێن، تیایدا نۆڤاک دیۆکۆڤیچ و ڕافائێل نادال و سیرینا ویلیامز و ناومی ئۆساکا لە ئادیلاید بەشداری تێدادەکەن.

دیکۆڤیچ و نادال و ئۆساکا و ویلیامز لەو یاریزانانە بوون کە ئیمتیازی زیاتریان پێدرا و ڕێگەیان پێدەدرا ڕۆژانە پێنج کاتژمێر لە ملبۆرن پارک ڕاهێنان بکەن، ئەو جیاکارییەش بێزاری یاریزانان و ستافەکانی دیکەی لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئێران بڕێکی زۆر یۆرانیۆم دەپیتێنێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: داوای چاودێری نێودەوڵەتیمان نەرکردووە بۆ هەڵبژاردنەکان بەڵکو داوای سەرپەرشتیمان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share