ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێدەكات.

باس لەوەشدەکات، لە بڕگەی یەكەمدا رێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەبەر رۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەمدواییەی نێوان وەفدی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر رۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و لەیەكترگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەكان دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئەوەش دەڵێت، لە بڕگەی دووەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆدەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی عێراق سوپاسی كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى سلێمانى ده‌كات

هێڵى ئاسمانیی عێراق سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى كوردى خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ى توانیویەتی‌ به‌ سه‌لامه‌تیى سه‌رنشینه‌كانیان له‌…
Total
0
Share