بڕیاردرا هەر كەسێك دزە بە پرسیاری تاقیكردنەوەكان بكات 3 ساڵ زیندانی دەكرێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە هەر كەسێك دزە بە پرسیاری تاقیكردنەوەكانەوە بكات سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت كە كەمتر نەبێت لە سێ ساڵ.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی پەروەردەكان كراوە بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی 2022-2023 هەر كەسێك مامەڵە بە پرسیاری تاقیكردنەوەكانەوە بكات و دزە بە پرسیارەكان بكات سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

راشیگەیاند، ئەو كەسانەی بەرپرسیارێتییەكەیان لە ئەستۆدایە دەبێت وەك خۆی جێبەجێیبكەن و ئەگەر دزە بە پرسیاری تاقیكردنەوەكان بكرێت ستەمە لەو خوێندكارانەی خۆیان ماندوو دەكەن.

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، ئەگەر كەسەكە ئەندامی لیژنەی تاقیكردنەوە و تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە و پاراستنی پرسیارەكان یاخود كارمەندی حكومەت بوو سزاكەی دەبێتە دوو هێندە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
زیاتر ببینە

سۆزان مەنسوڕ: هەوڵدەدرێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە. سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ…
زیاتر ببینە

لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانت وەربگرە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لینکی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share