بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا 910 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراوە کە 28 یان بۆ منداڵان بووە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، “لە مانگی ئابدا 27 هەزار و 593 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، پێنج هەزار و 506 کەس داخڵکراون”.
هەر بە پێی ئامارەکان، “لە کۆی ئەو نەخۆشخانەی داخڵکراون 780 نەخۆشیان لە بەشی هەناوی ، 444 یان لە بەشی شکاوی، 282 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشک و دەمار، 624 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “910 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکە ئەنجامدراوە کە 90 یان نەشتەرگەریی شەبەکە و باڵۆن بووە و 28 نەشتەرگەریش بۆ منداڵان ئەنجامدراوە”.