نوسراوێک لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنەوە دەرچوو

پەروەردەی  رۆژهەڵاتی سلێمانی داوا لە بەڕێوەبەری خوێندنگاکان دەکات سبەینێ دەست بە دەوامی خوێندن بکەن.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لەسەرە هاتووە،” ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دەکەینەوە، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ و میلاک ئاگاداربکەنەوە، سبەینێ 27ی تشرینی دووەمی 2023 دەرگاکانی خوێندن دەکرێنەوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە، مامۆستایانی ناڕازیی دەیانەوێت سبەینێ لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بچنەوە  سەرشەقام و درێژە بە دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان بدەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە لایەنە کوردییەکانن گەیشتوونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share