کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە یاساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، دوو کاندید سزای پێبژاردنیان بەسەردا سەپێنرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ماددەی دووی تایبەت بە یاسای بانگەشەی هەڵبژاردن، عەلی نەهیر لە هاوپەیمانیی بونیاد و گەشە، بە پێنج ملیۆن دینار پێبژاردن سزادرا.
هەر لە راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆندا هاتووە، ئوسامە عەلی جبوری لە هاوپەیمانیی خزمەت، بەهۆی سەرپێچیکردن لە هەمان ماددە، بە دوو ملیۆن پێبژاردن سزادرا.
کۆمسیۆن جەختی لەوەشکردەوە، لە ئەگەر دووبارەکردنە و سەرپێچیکردن لە هەمان ماددە، سزای پێبژاردنەکە دووهێندە دەکرێت.