ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک

پرۆسەی نوێکردنەوە و بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک تاوەکو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بەردەوامدەبێت و لەدوای ئەو کاتەوە، رادەگیرێت و دەکرێت بە پارە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلولی وەک دوا وادە بۆ نوێکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی دیاریکردووە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات، تاوەکو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو فۆڕمەکانیان نوێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەم رێکەوتەوە، نوێکردنەوەی فۆڕمەکە تەنها لە رێگەی ناوەندەکانی بەشەخۆراکەوە ئەنجامدەدرێت و پرۆسەکە دەکرێتە پارە و بڕی 10 بۆ 15 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share