نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 446 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا بەشێکی گەورەی پەیوەستە بۆ گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکەکان و بەشێکی گەورەی دیکەی پەیوەستە بە سیاسەتی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

پێشتر پێشبینیکرابوو تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک ئۆنسە بگاتە سێ هەزار و 500 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە، بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن. سەروەر عەلی، سەرۆکی…
Total
0
Share