بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵخۆشین بەوەی زیاتر پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داناوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ زاهیر رەعد، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی پێشکەوتنخوازی لوبنان کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا کە رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەخێرهاتنی وەفدی میوانی کرد و وتی، دڵخۆشین بەوەی زیاتر پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داناوە.

زاهیر رەعد پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی.

هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانیکردنی سلێمانی دەربڕی و بانگهێشتی سەرۆک بافڵی کرد تاوەکو لە لوبنان سەردانیان بکات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی له‌شه‌قامی (راپه‌ڕین – سلێمانی)…
Total
0
Share