وەفدەکەی دەم پارتی چوونەوە ئیمڕاڵی

جارێکی دیکە وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلەن، (دەم پارتی) سەردانی ئیمڕاڵییان کردەوە بۆ ئەوەی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بکەوێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدی دەم پارتی كە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر، جارێكی دیكە سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵیان كردوە بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان.

سەردانی یەکەمی وەفدەکە لە رۆژی 28ی12ی2024 بوو، کاتێک ئۆجالانیان بینی و قسەیان لەگەڵ کرد لەسەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، و دواتریش لەگەڵ لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پەیامەکانی ئۆجالانەوە کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی دووەم، گێڕانەوەی بیروبۆچوونی لایەنە جیاوازەکانی تورکیایە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی هەنگاوەکانی ئاشتییەوە لە تورکیا و راوێژکردنە لەسەر قۆناغی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە زمانی عەرەبی چارەسەربکات

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە…
Total
0
Share