وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دووشەممە دواوادەی خۆتۆمارکردنە لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، دووشەممە دواوادەی خۆتۆمارکردنە لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، “ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە گەیشتووەتە 37 ملیۆن هاوڵاتی لە ناوخۆی عێراق، هاوکات 1ی ئەیلول وەک دواوادە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراک دیاریکراوە”.

دەشڵێت، “لە دوای ئەم وادەیە، هاوڵاتییان دەتوانن دەستیان بە کارتی بەشەخۆراک بگات، بە سەردانیکردنی ناوەندەکانی بەشەخۆراک یان پارەدان بە رەزامەندیی وەزارەتی دارایی”.

لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە محەمەد حەنون دەڵێت، “رێژەی بەشداریکردن لە هەرێمی کوردستان هەڵەبجە  گەیشتووەتە 89%، هەولێر 87%، سلێمانی 86%، و دهۆک 82%، بەمەش کۆی ئەو کەسانەی داتاکانیان لە هەرێم نوێکردووەتەوە بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن و 601 هەزار هاوڵاتی بەرزبووەتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share