وەزارەتی دارایی: 120ملیار دینار بۆ بەغداد نێردرا

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، 120 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی  2025، رەوانەی بەغداد کرا.

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو داهاتە بڕەکەی 120 ملیار دینارە بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ساڵانی رابردوو ئەمکاتانە دەستمان بە دابەشکردنی نەوت کردبوو

وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا بڕیاری دابەشکردنی نەوتیان بەدەستنەگەیشتووە و ساڵانی رابردوو ئەمکاتانە دەستیان بەو…
Total
0
Share