وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی لێچوونی غازەوە لە کەربەلا 621 کەس دۆخی تەندروستیان تێکچوو
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی لێچوونی غازی کلۆرەوە لە کەربەلا 621 کەس تووشی حاڵەتی هەناسەتەنگی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە پارێزگای کەربەلا حاڵەتێکی لێچوونی غازی کلۆر روویدا و بەهۆیەوە 621 کەس تووشی حاڵەتی هەناسەتەنگی بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم نەخۆشەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
بەپێی زانیارییەکان زۆرینەی ئەو کەسانەی دۆخی تەندروستییان تێكچوو لە زیارەتکارانی بیانی بوون کە بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن روویان لە شارەکە کردبوو.