كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و هیچ گرفتێك لە لیستەكاندا نەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی کوردستان

وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی کوردستان. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: محەمەد شیاع سودانی، بە یاوەریی وەفدێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی…
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: لە رووماڵکردنی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان کرا

لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جیاوازی لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا و رێگا بە هەندێک دەزگا…
Total
0
Share