ترەمپ قەدەغەی چوونە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتانە راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی بۆ قەدەغەی گەشتی هاوڵاتییانی چەند وڵاتێکی جیهان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاندووە.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر بنەمای داتا و زانیارییە بەردەستەکان دۆناڵد ترەمپ قەدەغەی هاتنە ناوەوەی هاوڵاتییانی 12 وڵات کە پێکهاتوون لە(ئەفغانستان، میانمار، چاد، کۆنگۆ، غینیای ئیستیوائی، ئەریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان و یەمەن)دەرکرد.

هاوکات کۆت و مەرجی بۆ هاتنەناوەوەی هاوڵاتییانی هەریەک لە وڵاتانی (بورکینا فاسۆ، مالی، نەیجیریا، باشووری سودان و سوریا)داناوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، ترەمپ کۆت و مەرجی نیمچەیی بۆ هاتنە ناوەوەی هاوڵاتییانی 15 وڵاتی کیشوەری ئەفریقا دەرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share