جۆنسن: ڕوسیا ئامادەکاریی بۆ گەورەترین جەنگی دوای ساڵی 1945 دەکات لە ئەوروپادا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕوسیا ئامادەکاریی دەکات بۆ بەرپاکردنی جەنگێک کە ڕه‌نگه‌ گەورەترین جەنگی ئەوروپا بێت لە دوای ساڵى 1945 ەوە.

بۆریس جۆنسن، له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ کەناڵی بی بی سی وڵاتەکەی ڕایگه‌یاندووه‌، بەڵگەکان ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ڕوسیا پلانه‌كانى بۆ داگیركردنى ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه‌.

ئاشكراشیكردووه‌، “به‌پێی زانیارییە هەواڵگرییەکان ڕوسیا تەنها لە بەشی خۆرهەڵاتى ئۆكرانیاوه‌ داگیركاریی دەستپێناکات، بەڵکو لە باکووری ئه‌و وڵاته‌شه‌وه‌ دەبێت و هێزەکانیان لە بیلاڕوسیاوە هێرشدەکەن تا بتوانن دەوری کیڤی پایتەخت بدەن”.

جۆنسن ده‌شڵێت، زانیارییه‌كانى هاوتای ئەو زانیارییانه‌ن کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا كه‌ ئاشكرایكردوون.

سەرۆک وه‌زیرانى بەریتانیا پێشیوایه‌، پێویستە خەڵکی ئەوە بزانن باجی ئەو جەنگە تەنها پەیوەست نییە بە گیانی هاوڵاتییانى ئۆکرانیا و ڕوسیاوه‌، بەڵکو پەیوەستیشە بە گیانی هاوڵاتییانى به‌شێك له‌ ئه‌وروپاشه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ئاسایشی میونشن بەڵێنی چی بە ئۆكرانیا داوە؟

بابەتی دواتر

سێ له‌سه‌ر چوارى عێراق تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share