هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە سلێمانی ئامێری پشکنینی تیشکدانەوەی ئەتۆمی دانراوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، دە ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەر ئەرکی حکومەتی فیدراڵ ئامێری پشکنینی تیشکدانەوەی ئەتۆمی بۆ فەرمانگای ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی دابینکراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دە ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەر ئەرکی حکومەتی فیدراڵ ئامێری پشکنینی تیشکدانەوەی ئەتۆمی بۆ فەرمانگای ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی دابینکراوە، بەبەردەوامیی تیمی پسپۆڕی فەرمانگای ژینگەی سلێمانی چاودێریی و پشکنین و کاریپێدەکات و لە ئێستاشدا بەهۆی ئەم دۆخانەی لە ناوچەکەدا هەن، بەردەوامن لەسەر ئەرک و کارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا تیمەکان هیچ ئاماژە و مەترسییەکی تیشکدانەوەیان تۆمارنەکردووە، ئەم رونکردنەوەیە بۆ دڵنیاکردنەوەی هەمووانە، نەک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
Total
0
Share