فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ: بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بە توندترین شێوە سزای لە یاسا دەرچووان بدەین

فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ رایگەیاند، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە پێناو چەسپاندنی یاسا خەبات بکەین و بە توندترین شێوازیش سزای ئەوانە بدەین کە لە یاسا دەرچوون و رێزی یاساکان ناگرن.

دیار عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “هەرکەسێک لە هەر پلە و پێگەیەکدا بێت، دەبێت ملکەچی یاسا و دادگا بێت، کاتێک دادگا بانگهێشتی دەکات دەبێت بە دەم داواکەوە بچێت و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی پاراستنی یاسا و چەسپاندنی یاساکان دەدەین”.

دەربارەی ئارامبوونەوەی دۆخەکەش، ئاماژەی بەوەدا، “دۆخەکە ئارامە و هیچ شەڕ و پێکدادانێک نەماوە، ئەوانەی لە یاسا دەرچووبوون دەستگیرکراون و رادەستی دادگا کراون، ئەوەی ئەرکی ئێمە بوو ئەنجامماندا، رێگەش نادەین هیچ کەسێک لە یاسا دەربچێت و هێز بەکاربهێنێت”.

وتیشی، “ئەو ئاسایشەی وڵاتەکەمان هەیەتی یەکێکە لە دەستکەوتە مەزنەکانی گەلەکەمانە و گەلەکەمان شانازی پێوەدەکات، رێگەش نادەین هیچ کەسێک ئەم ئارامییە تێکبدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داوایەک لە عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عێراقییەکەی محەمەد جەواد زەریف داوایکرد کێشەی ڕاگرتنی تانکەرە سوتەمەنییەکانی سنوری…
Total
0
Share