لە قەزای چۆمان گەنجێک گیانی لەدەستدا

لە قەزای چۆمان گەنجێک کە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بووە، دەکەوێتە ناو رووبارێکەوە و گیان لەدەستدەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە دەروازەی قەزای چۆمان گەنجێک کە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بووە، بەهۆی کەوتنە ناو رووبارێکەوە و گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی لە رووداوەکە ئاگادارکراینەوە راستەوخۆ تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

دەشڵێن، گەنجەکە تەمەنی 16 ساڵە و خوێندکار بووە، دوای دەرهێنانی تەرمەکەی راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: دەست بەسەر چەندین ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستیانگرتووە بەسەر چەند ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتادا کە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share