لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون

لە رێگای سەرەکیی هەڵەبجە – سیروان لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش هاوڵاتی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لە رێگای سەرەکیی هەڵەبجە – سیروان شەش هاوڵاتی برینداربوون کە دوو شۆفێر و چوار سەرنشین بوون.

باسی لەوەشکرد، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون، تەندروستییان جێگیرە.

بەپێی راگەیەندراوی هاتوچۆی هەڵەبجە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ( نیسان تیدا + تۆیۆتا کراون ) روویداوە و تیمەکانی هاتوچۆی هەڵەبجە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک بانـ.ـدێکی مـ.ـافیای مەترسیـ.ـداری جیهانیی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
Total
0
Share