لە دهۆک کەسێک برایەکی خۆی کوشت و خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەسێک برایەکی خۆی بە چەک کوشتووە و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی تەلوەی سەر بە ناحیەی زاویتەی پارێزگای دهۆک، کەسێک برا بچووکەکەی خۆی بە چەک کوشتووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە، وتویەتی براکەی گوێڕایەڵ نەبووە و درەنگانی شەو گەڕاوەتەوە ماڵ، بەوهۆیەشەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە و گولـلەیەکی بەبراکەیەوە ناوە و گیانیلەدەستداوە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “هونەر حسێن”ە و لەدایکبووی ساڵی 1999یە.

بابەتی پێشتر

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی "پارتی" لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا تیمێك بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردنەكان دەنێرێتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە زیاتر دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕەكاندا زیاتر دابەزی و یەك كارتۆن هێلكە بە 48…
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە حەوت فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی  کە تێیدا…
Total
0
Share