هاوردەکردنی شوتی راگیرا

لەسەر بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی هەرێم هاوردەکردنی شوتی تا کاتێکی نادیار بۆ هەرێمی کوردستان راگیرا.

ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “گلەیی جوتیارانی دەشتی شارەزوورمان گەیاندووەتە وەزیری کشتوکاڵ و ناوبراویش رایگەیاندووە، تا کاتێکی نادیار هاوردەکردنی شوتی راگیراوە”.

پێشتر جوتیارانی دەشتی شارەزوور لە رێگای تۆڕی میدیایی ئێستاوە ناڕەزایەتی خۆیان لە بەردەوامیی هاوردەکردنی شوتی لە ئێرانەوە دەربڕیبوو و باسیانلەوەکردبوو، “بەردەوامیی هاوردەکردن نرخی بەرهەمەکانیانی دابەزاندووە و خواست لەسەری کەمبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا بۆ ماوەی ڕۆژێک بەشێک لە سلێمانی و دەوروبەری بێئاو دەبن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە، بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری…
Total
0
Share