بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: گرفتی کەمئاوی چارەسەردەکرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند، گرفتی کەمئاوی چارەسەردەکرێت.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە چەند جارێک گرفتی کەمئاوی لە بەشێکی گەڕەکانی سلێمانی دروستبوو، بەڵام ئێستا وردە وردە پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

وتیشی، ئێستا بەشێکی گەڕەکەکان بە سێ رۆژ جارێک ئاویان پێدەگات و کار بۆ ئەوە دەکەین پێدانی ئاو لە سەرجەم گەڕەکەکان ئاسایی ببێتەوە.

باسی لەوەشکرد، “بە تەواوبوونی هێڵی یەکی دوکان-سلێمانی، بڕێکی زۆر ئاو دێتە ناو پرۆژەکانەوە و دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاو بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی، کە هیوادارین لەم چەند رۆژەدا تەواوببێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە…
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
Total
0
Share