هاتوچۆی سلێمانی سزای ئەو شۆفێرانە دەدات کە ماسک نابەستن

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک کە سەرنشینی لەگەڵدا بێت ئەگەر ماسک نەبەستێت ئەوا بە بڕی 20هەزار سزا دەدرێت.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، ” لەبەیانی ژمارە (12) ی ساڵی 2021 و لە خاڵی سیازدەیەمدا هاتووە شۆفێری ئوتومبیلەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە ( تایبەت، بارهەڵگرو کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەند بن بە بەستنی ماسک، بەپێچەوانەوە بڕی (20,000) بیست هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک، شۆفێر وەک پێبژاردن بڕی سزاکە دەدات”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وەک لایەنی جێبەجێکارئەم بڕیارە جێبەجێدەکات و لە 1/4/2021 تا 3/4/2021 ڕێنمایی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسک لە دوای ئەو ماوەیە هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.

لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە کۆتا کۆبوونەوەیدا چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە داخستنی ڕیستۆرانت و کافتریاکان لە کاتژمێر 9ی شەوە و هەروەها داخستنی دەرگای مزگەوت و ناوەندە ئاینییەکان تا ڕۆژی 10ی نیسان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: ئەو شەڕەی بردتانە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو دەبوو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بڵاویکردەوە، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

ژمارەیەك شۆفێر لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك خۆپیشاندانیان دژی زیادبوونی نرخی بەنزین ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكیان دەستگیركران.…
Total
0
Share