گروپێك مووشەكبارانكردنی سەربازگەكەی توركیای گرتەئەستۆ

گروپێك، كە خۆیان ناوناوە “ئەحرار سنجار”، بەرپرسیارێتیی مووشەكبارانكردنی ‏سەربازگەكەی توركیا لە زێلكان دەگرنە ئەستۆ، دەڵێن، ماوەیەكی زۆرە چاوەرێی ‏كاردانەوەی حكومەتی عێراقن لەبارەی بەئامانجگرتنی شەنگال.‏

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەك هێرشكرایە سەر سەربازگەكەی توركیا لە ناحیەی زێلكانی ‏سەر بە قەزای شێخانی موسڵ.‏

میدیا عێراقییەكان ڕاگەیەندراوی گروپێكیان بڵاوكردووەتەوە، كە خۆی ناوناوە “ئەحرار ‏سنجار”، بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی گرتووەتە ئەستۆ و دەڵێت، بە 18 مووشەك ‏هێرشیانكردووەتە سەر بنكە سەربازییەكە.‏

گروپەكە ڕەخنەی ئەوەی لە حكومەتی عێراق گرتووە، كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕێی ‏كاردانەوە و وەڵامن بەرامبەر بە بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر شەنگال، بەڵام هیچیان ‏نەكردووە.‏

ناوی گروپەكە یەكەمجارە ببیسترێت و پێشتر هیچ ڕاگەیەندراوێكیان نەبووە، دیارنییە ‏سەر بە چ لایەنێكیشن، بەڵام بەناوەكەیاندا بێت، عەرەبن، بەو پێیەی لەبری وشەی ‏شەنگال، سنجاریان بەكارهێناوە.‏

لەگەڵ ئەوەی بە فەرمی باسی ژمارەی كوژران و بریندار لە هێرشەكەدا نەكراوە، بەڵام ‏هەندێك لە میدیا عێراقییەكان باس لە زانیاریی بوونی سێ كوژراو و ژمارەیەك برینداری ‏سەربازانی توركیا دەكەن لە سەربازگەكە.‏

بابەتی پێشتر

هەسەدە و هێزەكانی ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكیان لە ئیدلب ئەنجامدا

بابەتی دواتر

ئەمریكا داوای سزادانی تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی دهۆك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”زانكۆكانی هەولێر داهاتیان زۆرە”‏
تا ئێستا لە هەولێر دەرماڵە خەرجنەكراوە و خوێندكاران نیگەرانن

نزیکەی دوو مانگە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچووە، بەڵام  تائێستا زانکۆکانی…
Total
0
Share