رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

لەسەر رێگای شەمێران لە قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای شەمێران لە نزیک گوندی دڵف ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان سەنی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون کە پێکهاتبوون لە دایک و باوک و دوو منداڵ، بەرەگەز عەرەب و خەڵکی پارێزگای دیالە بوون برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، دوای رووداوەکە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
Total
0
Share