پارێزگاریی پێگە و ئەركداركردنەوەی یەكێتیانە

ئاریان محەمەد وتارێکی لەبارەی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  بۆ گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ناو حزبەکە لە ژێر ناونیشانی (پارێزگاریی پێگە و ئەركداركردنەوەی یەكێتیانە) وتارێکی  بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە:

گوزارەی “ئاوایە سەرۆكەكەی”، تەنها دەستەواژەی نێو كلیپێكی هەڵبژاردن و بازاڕگەری رۆژگاری هەڵمەتی بانگەشە نەبوو بۆ وێناكردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكێكی ئازا، بەڵكو رەنگدانەوەی دەستپێكردنی رۆژگار و سەردەمی سەركردەیەكیشە كە دەتوانێ بە ئازاییەوە بیر بكاتەوە و بە ئازاییش بڕیار بدات و ئازاتریش جێبەجێی بكات، ئەم هەموو بوێری و كەڵەگەتە سیاسییە ئەگەر بەدیوێكدا بۆ سەنگی سایكۆلۆژیای خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی بگەڕێتەوە لە پڕۆسەی بڕیاردان، ئەوە دیوەكەی دیكەی روون و رۆشنە كە پەیوەستە بە یەكانگیریی ناوخۆیی و یەكدەستی سەركردایەتییەوە، كە هەرگیز ئەو تیمە پەسەندە بۆ چاكەی حزبی و رێكخراوەیی (نەخێر) ناخەنە ناو دانیشتن و سەرمێزی گفتوگۆكانەوە.

گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی یەكێتی وا دەكەونە سەرپێ و جێبەجێكردنیان خاوە خاویان پێناكرێت، حزب بۆ ئەوەی چانسی مانەوە و گەشەكردنی هەبێت تەنها دوو بژاردەی لەبەردەمدایە و لەوە زیاتر نییە، یان دەبێت دۆگمایی بیر و ئەندێشە و ئێكسپایەربوونی میكانیزم و رێكارەكان بەرەو مەرگ و پوكانەوەی ببات و كاریگەرییەكانی نەهێڵێت یانیش پێش زەمەن و روداوەكان بكەوێت و بە ڤێرژنی نوێی خۆی ئەپدەیت بكاتەوە، لەمەدا یەكێتی هەر دەبێت پەسنی بژاردەی دووەم بكات و لە پێناو فەرمایشتەكانی مام جەلال ـ ی رابەر و بڕیارەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مانەوە و گەشەكردن رێگا راستەكە هەڵبژێرێت.

رەگەزەكانی گۆڕانكاریی و پایەكانی خۆنوێكردنەوە زۆرن، وەلێ ئۆرگان وەك یەكەی سیاسی و رێكخراوەیی و كادریش وەك سەرچاوەی مرۆیی لەو پڕۆسەیەدا لە هەموو شت گرنگترن، پێشتر تێگەیشتنە باوەكە وابووە كەمكردنەوە و یەكخستنەوەی ئۆرگان هاوتا بێت بە كەمكردنەوە و لەكارخستنی كادر و هاوكات جێكردنەوەی زۆرترین سەرچاوەی مرۆیی لە شوێنێكدا مانای ئەوەی پێبدرێت كە رۆژگاری نەوەیەك لە تێكۆشەر بەسەر چووە، بەڵام راستییەكەی پڕۆسەكە خۆی راستكردنەوەی بارێكی لاری زۆری لە بەرهەم و خراپی دابەشكردنە و بنەبڕكردنی بێكارییەكی روپۆشكراوە، بۆ ئەمەش دڵنیاییەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی روون و راشكاو بوو، كە یەكێتی لەسایەی ئەو گۆڕانكارییانەوە پارێزگاری لە پێگەی هەمووان دەكات و سەرلەنوێ یەكێتییەكان بۆ كاری گەورەتر ئەركدار دەكرێنەوە.

پەیوەندی كادر لەگەڵ هەر پارتێكی سیاسی، جگە لە باوەڕ و دیدگای هاوبەش بۆ داهاتوو، ئەرك و ماف پێكیان دەبەستێتەوە، ئەركی گەورە و رۆڵی كارا و دەرفەت بۆ دەرخستنی تواناكان هەر بەوە بەدی دێت، كە لە پڕۆسەیەكی گۆڕانكاریی هەمەلایەنە هەموو هەڤاڵێك بۆ سەردەم و قۆناغێكی نوێ ئەركدار بكرێتەوە و دەرگای كاركردن بە رویدا دانەخرێت، بەمەش دەتوانرێت پارێزگاریی لە پێگە و مافەكانی بكات و ببێتە بكەرێكی بەسوود لە ژیانی سیاسیدا، هەر ئەمەشە كە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی كردویەتی بە كردار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پێداگری لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی مووچە دەکەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە بەپەلە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت. ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە یەكتربڕی فاروق بەردەوامە و پڕۆژەكە چووەتە قۆناغێكی نوێوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە یەكتربڕی فاروق بەردەوامە و پڕۆژەكە چووەتە قۆناغێكی نوێوە بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان: دڵخۆشین بە بڕیارەكەی حكومەت بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون ئەگەر ڕاستبێت

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەك كۆمەڵەكەمان دڵخۆشین بەو بڕیارە ئەگەر ڕاستبێت و بە حكومەت دەڵێت، ” ماوەی…
Total
0
Share