ئاگرێک لەسەر رێگای دوکان سلێمانی کەوتەوە

ئاگرێک لە سنووری گوندی تەلان لەسەر رێگای سلێمانی – دوکان کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە سنووری گوندی تەلان لەسەر رێگای سلێمانی – دوکان کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە رووبەرێکی فراوان لە پووش و پاوەنی سنوورەکە سووتاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانمان هەر زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەتوانین بڵێین لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: هیچ وادەیەکمان دیارینەکردووە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان

کاروان ئەنوەر ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا 150 ڕۆژنامەنووس فۆڕمی وەرگرتنی زەویان پڕکردووەتەوە. کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی…
Total
0
Share