وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن و کۆنووسی رێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتیی وەفدی هەردوولا واژووکراوە 17یان ئەندامی وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون.
وەزارەتەکە دەڵێت، کۆبوونەوەکان لە 17ی مانگی تەمموز دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە 11ی مانگی ئاب رێککەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە، کە بە گوێرەی بەرهەمی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستیی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەوەش دەڵێت، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی تورکیا قسەبکات و پرۆسەکە جێبەجێبکرێت.