کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، بەهۆی چەندین دۆسیەی جیاوازەوە، 65 کاندیدیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخستەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، “هۆکاری دوورخستنەوەی بەشێک لەو کاندیدانە پەیوەستە بە چەندین پرس و تاوانی جۆراوجۆر، کە دیارتریان خۆی دەبینێتەوە لە ئەندامبوون لە حزبی بەعس، تاوانی کوشتن، ساختەکاری و گەندەڵیی ئابوری و ئیداری”.
ئاماژەی بەوەشدا، “سێ رۆژ مۆڵەت لەبەردەم ئەو کاندیدە دوورخراوانەدا هەیە، تاوەکو لەبەردەم دەستەی دادوەری، تانە لە بڕیارەکە بدەن”.