نوێترین زانیاری لەبارەی دووسایدکردنی رێگای هەولێر -سلێمانی

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیکەدا دوو سایدکردنی رێگای هەولێر – سلێمانی تەواودەکرێت.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، هاوشانی پرۆژەی هەولێر – کۆیە، پێش کۆتایی ئەم ساڵ رێگای کۆیە- دوکانیش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ئێستادا لە ئامادەکردنی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەداین و بەمنزیکانە دەدرێتە بەڵێندەر و پێش کۆتایی ساڵ، دەست بە کارکردنی ئەو رێگایەش دەکرێت.

جەختیشیکردەوە، “بەستنەوەی شاری هەولێر بە سلێمانییەوە پرۆسەیەکە دەستمان پێکردووە و هیوادارین لە ماوەی دوو بۆ سێ‌ ساڵی دیکە، دوو سایدكردنی رێگاکە بەو ستانداردە تەواو بکرێت و هاوڵاتییان بتوانن بە سەلامەتی هاتوچۆی بەسەردا بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ لاهور جەنگی بورهان: رێگانادەین مەزاری شەهیدان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێنیت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك رێگانادرێت مەزاری شەهیدان بۆ بانگەشە بەكاربهێندرێت. بەرێوەبەرایەتییەكە لە…
Total
0
Share