ئەمریکا دۆسیەیەکی بەرتیلدانی ملیۆنان دۆلاری لە عێراق لەلایەن بەریتانییەکەوە ئاشکرا دەکات

داواکاری گشتیی ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا، پیاوێکی بەریتانی کە لەدایکبووی عێراقە و لەو ویلایەتە دەژی تۆمەتبار دەکات بەوەی بە ملیۆنان دۆلار بەرتیلیداوە بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەبەرامبەر وەرگرتنی زانیاری نهێنی لەسەر گرێبەستەکان.

ئەو داوایەی لەسەر شوان مەلا و هاوبەشەکانی تۆمارکراوە تۆمەتباریان دەکات بە پێدانی بەرتیل بەبڕی ملیۆنان دۆلار بە هێزەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئەو گرێبەستانەی لە عێراق دەکرێن تاوەکو زۆرینەی گرێبەستەکان بۆ سودی ئەوان دەربچێت.

ئەو تۆمەتبارانە لەساڵی 2007 تاوەکو 2009 ملیۆنان دۆلاریان وەک بەرتیلداوە بە یەکێک لە فەرمانبەرانی فەیلەقی هێزە وشکانییە ئەندازیارییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای تکریتی عێراق.

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاسکرایکردووە، “ئەو تۆمەتبارە تەمەنی 60 ساڵە و خاوەنی کۆمپانیای  “Iraqi Consultants & Construction Bureau”یە، ئەو داوایەی لەسەری تۆمارکراوە حەوت تۆمەتی ساختەکردنی مامەڵە داراییەکان و بەرتیلدانی لە خۆگرتووە.

بەپێی وەزارەتەکەش ئەو تۆمەتی ساختەکردنانە کە دراوەتە پاڵی ماوەی 20 ساڵ پێی سزا دەدرێت، ئەگەر تۆمەتەکانی لەلایەن دادگاوە بسەلمێنرێت.

فەرمانبەرەکەی فەیلەقی هێزە وشکانییەکانی ئەمریکا بەناوی جۆن سەلامە مارکۆس، لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، دانیناوە بە تاوانەکەیدا بە ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارە لە ساڵی 2012دا و ئێستا سزادراوە بە 13 ساڵ زیندانی.

هەروەها یەکێک لە هاوبەشەکانی دیکەی مەولا، بەناوی ئەحمەد نوری لە ساڵی 2018 دانیناوە بە تاوانەکەیدا و سزاکەشی لەلایەن نوسینگەی داواکاری گشتییەوە دەرچووە.

لە ساڵی 2013دا کۆمپانیای  “Iraqi Consultants & Construction Bureau” بڕی 2.7 ملیۆن دۆلاری داوە تاوەکو ئەو تۆمەتانەی لەلایەن وەزارەتی دادەوە دراوەتە پاڵ مارکۆس، لە پێشێلکردنی یاسا فیدراڵییەکانی ئەمریکا لەسەری لاببات و بێتاوان دەربچێت.

بابەتی پێشتر

ترەمپ چۆن بەرگری لە خۆی دەكات لە ئەگەری دادگاییكردنیدا؟

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share