لە سنووری ماوەت حەوت راوچی دەستگیرکران

بە تۆمەتی راوکردنی ماسی لە رێگای ژەهر و تۆڕی وردەوە حەوت راوچی لە سنووری ماوەت دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانمان لە دوو چالاکی جیاوازدا لە سنووری گوندی بەزەڕوو توانیان حەوت راوچی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون بە ژەهر و تۆڕی ورد کە رێگاپێنەدراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەسەر سەرجەم کەرەستەکانی راوکردندا گیران کە بە راوچییەکان بوون لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکیشدا.

جەختیشیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی رێککاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێتكراوەكانی بڵاوكردەوە

راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشكراوەكانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی راگەیاند. خیسوس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی…
Total
0
Share