لەبارەی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پارەیەی کە هاوپەیمانان بەڵێنیانداوە بۆ سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان بینێرن ڕەوانە دەکرێت.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تا ئێستا هاوپەیمانان ئەو بڕە پارەیان نەخستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت کە بڕیارە بدرێت بە سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان”.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە وتیشی، “داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کراوە کە موچەکان بەبێ لێبڕین بدرێتە لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە”.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاندبوو، لە درێژەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بڕێک پارە ڕەوانەی حکومەتی هەرێم دەکرێت و پاشان سێ موچە بەسەر یەکەوە دەدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: لە ساڵی 2014ەوە دەڵێين مووچە مەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكانتان

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2014ەوە دەڵێين مووچە مەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكانتان و دەشڵێت، “ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان…
زیاتر ببینە

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەژمارکردنى خزمەتیان…
Total
0
Share