هیندستان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەمریکا راگەیاند

ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی هیندستان ئاشکرایکرد، نیودەلهی کڕینی چەک و فڕۆکەی نوێی ئەمریکیی هەڵپەسارد.

ئاژانسەکە لە زاری ئەو بەرپرسانەوە بڵاویکردەوە، راجنات سینگ، وەزیری بەرگریی هیندستان پلانی هەبووە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، گەشت بۆ واشنتن بکات بۆ راگەیاندنی رێککەوتنی نوێی چەک، بەڵام گەشتەکە هەڵوەشایەوە و لەئێستادا، هیندستان کڕینی چەک و فڕۆکەی ئەمریکیی هەڵپەساردووە.

رۆژی 6ـی ئاب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باجی زیادەی 25%ـی بەسەر هاوردەکردنی کاڵاکانی هیندستاندا سەپاند، وەک سزایەک بۆ بەردەوامیی کڕینی نەوتی رووسیا لەلایەن نیودەلهییەوە، بەمەش باج لەسەر هەناردەکردنی نەوتی رووسیا بۆ ئەمریکا، گەیشتە 50%؛ ئەمەش یەکێکە لە بەرزترین رێژەکانی باج لە مێژوودا کە بەسەر هەر هاوبەشێکی بازرگانیی ئەمریکادا سەپێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانییە پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتیی تەواوی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دانوستان شکستبهێنێت باشترین چـ.ـەکمان بەکاردەهێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە پڕچـ.ـەککردنەوەدان تاوەکو لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share